دادگایەکی ئاڵمان یەکێک لە ئەشکەنجەگەرانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد، نێشتەجێی ئاڵمان بە زیندان مەحکووم کردد.
بەپێی ڕاپۆرتی “ئاسۆشەیتێدپرێس” دادگایەکی ئاڵمان یەکێک لە بەرپرسانی پێشووی ئیتلاعاتی سووریەی بە تاوانی دەستێدابوون و هاوکاریکردن لە جینایەتی “دژە مرۆیی” لە سووریە بە ناوی “ئەیاد ئەلغەریب” تەمەن ٤٤ ساڵە، بە ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران حوکم دا.
ناوبراو لە دەوڵەتی پێشووی “بەشار ئەسەد”دا یەکێک لەو کەسانە بووە کە دەستێکی باڵای لە سەرکوتی ناڕازییانی سووری و جەنایەتە دژە مرۆییەکانی ئەو وڵاتەدا بووە.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریە، ئەو حوکمەی کە لەلایەن دەوڵەتی ئاڵمان بۆ ناوبراو بڕاوەتەوە بە حوکمێکی مێژوویی دادەنێ و داواکارە هەموو جینایەتکاران سزا بدرێن.