دوو برا لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە تەقەیان لێکراو گیانیان لە دەستدا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕێگای گوندی “شیناوێ” بەرەو گوندی “زێدان”ی سەر بە شاری پیرانشار، تەقەیان لە ماشێنک کرد و دوو برا بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا و عوسمان نادری”، کوڕی مارف بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە گیانیان لە دەستدا.
شایانی باسە کە تەرمی ئەو دوو برا گەڕیندراوەتەوە بۆ شاری پیرانشار
جێگای ئاماژەیە کە چەند ڕۆژ پێشتریش هێزەکانی ڕێژیم لە بەلووچستان تەقەیان کە کاسبکارانی بەلووچ کرد کە لە ئاکامدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون.