وەزیری دەرەوەی ئاڵمان دەڵی؛ ڕێژیمی ئێران لە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ هیچ ولاتێک ڕاستگۆ نییە.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، “هایکۆ ماس” وەزیری دەرەوەی ئاڵمان کە پیشتر هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە یاری کردن لەگەڵ ئاگر ناو دەهێنا، ئێستا داوا لە تاران دەکات کە، بۆ وەگەڕخستنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی پێشنیاری دیپلۆماتکارانی وڵاتانی عەرەبیی قبووڵ بکات.
هەروەها ناوبراو ڕێژیمی ئێرانی بەوە تاوانبار کرد کە خۆی لە ڕێککەوتنێکی راست و دروست بەنیسبەت بەرنامەی ناوکیی لەگەڵ ولاتان دەپارێزێت، بەتایبەت ئەوەی کە لەم ڕۆژانەدا بەرپرسانی ڕێژیم چالاکی لێپرسراوانی وزەی ناوکیی نێونەتەوەییان سنووردار کرد و بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاژانس ڕێژیمی ئێران، لە ئێستادا زیاتر لە ١٧کیلۆ ئۆرانیۆم بە ڕێژەی پیتاندنی سەتا٢٠ی لەبەردەستدایە و هەریەک مانگ جارێک ١٥کیلۆ لەو ئۆرانیۆمە بەرهەم دەهێنێت و ڕێژەی ئۆرانیۆمی پیتێندروای ئێران ١٤هێندەی ڕێژەی ڕێگەپێدراوە.
هایکۆ ماس وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ ئەوە باش بزانێ کە ئەوەی گرینگە کەمکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانە لەگەڵ ئەمریکا و پێشنیاری دیپلۆماتکاران کە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە بەرباس و زۆربوونی بەڵێنەکانی ڕێژیم بە ڕێککەوتنی ناوکیی و گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە بۆ “جۆ و بایدێن” کارێکی دژوارە، بایدێن وتوویەتی کە تا کاتێک کۆماری ئیسلامی پێبەندی تەواوی بەڵێنەکانی ناوکیی خۆی نەبێ، ئێمە هیچ گەمارۆیەک لەسەر ئەو وڵاتە کەم ناکەینەوە.