دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی بارەگای لقی ١٦ی پارتی دێموکراتی کوردستانی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، هەیئەتێکی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر بە سەرپەرستی “خالید وەنەوشە” بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لەو شارە و لوقمان موئمێنی بەرپرسی ناوەندی سێی کوردستان و حوسێن مەحموودیان بەرپرسی هەرێمی سێی کوردستان، سەردانی لقی ١٦ی پارتی دێموکراتی کوردستانیان لە هەولێر کرد.
لە لایەن بەڕێز “بڵند شێخ وەسانی” ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دێموکرات و لێپرسراوی لقی ١٦ بە یاوەری کارگێڕانی ئەو بارەگایە پێشوازیان لێکرا.
لەو سەردانەدا بەڕێز “خالید وەنەوشە” باسێکی تێروتەسەلی لە سەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وەک سەرەکیترین کێشەی ناوچەکە پێسکەش کرد.
لە کۆتایی ئەو سەردانەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێوەندییەکانیان لە سۆنگەی بەرژەوەندی گەلی کوردەوە کردەوە.