وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پشودرێژی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەرامبە گەڕانەوەی ئێران بۆ رێککەوتنی ناوکیی ساڵی 2015 سنووردارە و رێکاری نوێ دەگرینەبەر تا رێگری بکەین لەوەی تاران دەستی بگات بە چەکی کۆمەڵکوژ.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە “پشودرێژیمان سنوردارە، بەڵام باوەڕمان وایە جۆ بایدێن لەسەر ئەم بابەتە هەڵوێستی ڕوونی هەیە و ئەو هەنگاو و رێکارانەشی گیراونەتەبەر کاریگەرترینن”.
لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ئێران داواکاریی وڵاتانی ئەوروپای بۆ دەستبەجێ راگرتنی پیتاندنی ئۆرانیۆم و گەڕانەوە بۆ پابەندبوونەکانی بە ڕێککەوتنی بەرجامی ساڵی 2015 رەتکردەوە و پەرلەمانی ئێرانیش رێگریکرد لەوەی تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوکیی سەردانی ناوەندە ناوکییەکانی ڕێژیم بکەن