بەرپرسی گشتیی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، ٧ وڵاتی عەرەبیی بە دەستهەبوون لە کوشتنی قاسم سولەیمانی تۆمەتبار کرد.
محەممەد باقری یەکێک لە کاربەدەستە تێرۆریستییەکانی ڕێژیم و بەرپرسی گشتیی ناوەندی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لە کاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕێکی سەربازییدا وتی:” ٧وڵاتی عەرەبی کە خانەخوێی هێزەکانی ئەمریکان لە ناوچەکەدا، دەستتیان لە کوژرانی قاسم سولەیمانی هەبووە.”
باقری بە ئاماژە بەوەیکە چالاکیی کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە بووە وتی: بنکەکانی ئەمریکا لە عەرەبستان، قەتەر، ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری زانیارییان کردووە و فڕۆکە شەڕکەرەکان لە بنکەکانی نیزامیی کوەیت، ئۆردۆن و عێراق هەستاون بۆ ئەو چالاکییە.