هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە دەسبەسەر کرا
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە درێژەی ڕەشبگیرییەکانی ئەم دواییانە لە شارەکانی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “بێهزاد ئەدوایی”، خەڵکی گوندی “سڵێن” سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.