ڕووداوەكانی كار لە كوردستان بۆ جارێكی دیكە كارەساتیان لێ كەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدانی دامەزراندنی ڕێكخراوە كرێكارییەكان ڕۆژی دووشەممە ٢١ی بەفرانبار بەهۆی تەقینەوەی ئەنباری كارخانەی قەندی نەغەدە ٢ كرێكاری خەڵكی ئەم شارە بە ناوەكانی ڕەسووڵ محەممەدنژاد و مەنسوور باقری گیانیان لە دەستدا.
هەروەها ٣ كەسی دیكەش لە كرێكارەكانی ئەم كارخانەیە بەم هۆیەوە بریندار بوون كە ٢ كەس لەوان لە نەخۆشخانەی نەغەدە خەوێندراونو كەسێكی دیكەش بەهۆی نالەباربوونی بارودۆخی جەستەیی بەڕێی ورمێ كراون.
گیانلهدهستدانی ئەم ٢ كرێكارەی كارخانەی قەندی نەغەدە لە حاڵێكدایە كە حەوتووی ڕابردووش ٢ كرێكار لە سیلۆی مەهابادو سنە بەهۆی ڕووداوی كار گیانیان لە دەستدا.
شایانی باسە كە زۆربەی كارگەو كارخانەكانی كوردستان لە بواری ئیمەنییەوە ستاندارد نینو هیچ گەرەنتییەك بۆ پاراستنی گیانی كرێكاران لەم شوێنانە بەدی ناكرێ.