هێزەکانی ئەمریکا خەریکی دروستکردنی بنکەی سەربازیی لە سێکوچکەی سنووری عێراق، سووریە و تورکیەن بە مەبەستی پێشگیریی لە ئەگەری هێرشی تورکیە و هێزی سەربازیی رووسیە و سووریە کە لەو ناوچەیەن.
سەرچاوە هەواڵدێرییەکان لە سووریە بڵاویان کردەوە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا خەریکی دانانی بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە سێکوچکەی سنووری عێراق، تورکیە و سوورییەن بە مەبەستی پێشگیری کردن لە ئەگەری هێرشی تورکیە، یان حزووری هێزەکانی سەربازیی ڕووسی و سووریە کە لەو ناوچەیەن و ئەوەشیان زیاد کرد کە ئەمریکاییەکان جگە لە ناردنی کەرەستەی لۆجێستیکی و سەربازی بۆ گوندی “عەندیوەر”، کەرەستەی بیناسازیشیان بۆ ئەو گوندە گواستۆتەوە.
هێزەکانی ئەمریکا بە دانیشتووانی ئەو ناوچەییەیان ڕاگەیاندووە کە ئامانجی ئێمە پێشگرتن بە هەر جۆرە هێرشێكە بۆ سەر ئەو ناوچانە و بە مەبەستی نەهێشتنی هێزەکانی ڕووسیە و سووریە لەو ناوچە ستراتێژیکییە لێرە دەبین.












