جەوانمیرمورادی، چالاکی کرێکاریی بۆ دادگای ئینقلابی شاری کرماشان بانگ کرا.
بەپێی هەواڵی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، جەوانمیر مورادی چالاکی کرێکاریی بانگی لقی ١ی دادگای ئینقلابی کرماشان کرا.
ناوبراو ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای یەک حەوتوو لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە کە جەوانمیر مورادی بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە بە دژی ڕێژیم دادگایی دەکرێ و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سزای ناوبراو وشێوەی دادگای کردنەکەی لەبەردەستدا نییە.