ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ڕایگەیاند کە ڕێژیمی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانی پێتاندنی ئۆرانیۆم و ١٤ هێندەی رێگەپێدراو زیادی کردووە.
لە ڕاپۆرتێکی نوێی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی هاتووە کە کۆگاکردنی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی لە سەتا ٢٠ی رێژیمی ئیران گەیشتۆتە ١٧ کیلۆ و ٦٠٠ گرام ولە سەریەک وبەگشتیی کۆگاکردنی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە گەیشتۆتە ٢ هەزار و٩٦٧ کیلۆ کە ١٤ هێندەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی رێگەپێدراوە لەلایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وەزی ناوکییەوە.
لەم ڕاپۆرتە نوێیەدا هاتووە کە ڕێژیمی ئێران لە هەمبەر دامەزراوەی ناوکیی” تورقوزئاباد” هەواڵ و زانیاریی ناڕاستی بڵاوکردۆتەوە و لەلایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەوە جێگای باوەڕ ومتمانە نییە.
لەبەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە کە رێژیمی ئێران بە پێشێلکردنی رێککەوتنی ناوکیی سانتریفیوژی پێشکەوتووی بۆ بەرهەمهێنان و پیتاندنی زیاتری ئۆرانیۆم لە دامەزراوەی ناوکیی لە فۆردۆ جێگیرکردووە.












