موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق داوی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە ڕووبەڕووی بکەرانی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر ناوەندە دیپلۆماتیکییەکان ببێتەوە و بە توندترین شێوە سزایان بدا.
موقتەدا سەدر ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی لە لاپەڕەی فەرمیی تویتێرەکەی داوای لە دەوڵەتی “مستەفا کازمی” کرد کە لەهەمبەر ئەو گرووپانەی کە هێرشی مووشەکییان کردۆتە سەرناوچەی سەوزی بەغدا لە عێراق، دەستەوەستان ڕانەوەستێ و بەتوندترین شێوە سزای بکەرانی ئەو هێرشە مووشەکییانە بداتەوە.
ناوبراو هەروەها وتی: ئێمە ڕۆژانە شاهیدی ئەوەین کە گرووپە میلیشیاکان بە کەڵکوەرگرتن لە مووشەک، مینڕێژ کردنی ڕێگاکان و کردنە ئامانجی ناوەندە دیپلۆماتیکەکان وبنکە و بارەگا سەربازییەکانی هیزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانمان لە عێراق ڕوو لە هەڵکشاندایە و دەبێ دەوڵەت کاردانەوەی توندی هەبێ لە هەمبەر بکەرانی ئەو کردەوە تێرۆریستییانەدا.
سەدر ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کرد و وتی: نابێ ئیزن بدەین ئەم گرووپانە لە عێراقدا ترس ودڵەڕاوکێ ساز بکەن و گیانی هاووڵاتییانمان بخەنە مەترسییەوە.












