ناتانیاهوو دەڵێ: بە هەموو هێز و توانامانەوە ڕووبەڕووی دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکیی دەبینەوە.
بەدوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکیی تایبەتی دەوڵەتی ئیسرائیل، لە هەمبەر ڕێککەوتنی ناوکیی ڕێژیمی ئێران، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل هیوای بە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ڕێککەوتنی بەرجام نییە و بە هەموو هێز و توانامانەوە هەوڵ دەدەین پێش لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران، بە چەکیی ناوکیی و کۆمەڵکوژی ڕێژیمی ئێران بگرین.
ناتانیاهوو، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە سەر لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر ڕووبە ڕێژیمی ئێران، نووسی: هیوامان بە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێژیمی سەرەڕۆ و تێرۆریستی ئێران نییە و لەسەر ئەو باوەڕەین کە ئەو ڕێژیمە بۆ متمانە نابێ.
ناوبراو لە درێژەی تویتێرەکەیدا نووسی: ڕێککەوتن بکرێ و نەکرێ ئیسرائیل هەموو جۆرە هەوڵێکی خۆی دەدا بۆ ئەوەی ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی و کۆمەڵکوژی ڕانەگا.
لە لایەکی دیکەوە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێکدا دەنووسێ : هەروەها کە ٢٥٠٠ساڵ پێس باب و باپیرانمان پادشای ئێرانییەکانیان شکاند و بەسەریاندا سەرکەوتن ئێمەش بە هەموو هێزمانەوە ڕووبەڕووی ریژیمی ئێران دەبینەوە و دەیانشکێنین.












