بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە سنووری شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان بوون بە قوربانیی
ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی حەوت تەپانی جاددەی نەوت شار سەر بە شارۆچکەی سووماری قەسری شیرین، منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ بە سەختیی بریندار بوو.
سەرچاوەیەک ئاگادار لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو منداڵە دەست و لاقی بە سەختیی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکیی بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە ڕاگوازراوە.
هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەممە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٩ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی تەنگابی قەسری شیرینی بریندار بووە.