لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ۱۰۰ ملیار دۆلار سەرمایه و سامانی خەڵکی ئێران لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە بۆ دەرەوەی وڵات بەڕێکراوە.
مەسعود خانساری سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران لە وتووێژێک لەگەڵ ماڵپەڕی “فەراروو”دا، وردەکارییەکانی ئەم ئامارەی خستەڕوو و وتی ئەم ئامارە و بەشێک لەو پارەیە کە لە ئێران چۆتە دەرەوە بۆ کڕینی ماڵ لە وڵاتەکانی دراوسێ خەرج کراوەکە، وڵاتەکانی ئەمریکا، کانادا، تورکیە، ئیمارات و گورجستان ئەو وڵاتانەن کە بەرپرسانی ڕێژیم زۆرترین سەرمایەکانی وڵات لەوێدا خەرج دەکەن.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی ڕێژیم لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٧ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتەکانی خۆیدا باسی دەرچوونی زیاتر لە ٥٩ میلیار دۆلار سەرمایەی ئێرانی کردووە لە هەردوو ساڵانی ٩٥ و ٩٦ی هەتاوی و بە هەژمارکردنی ئەم دو ژمارەیە، کە بە پێی ئەنجامەکانی دوو ناوەندی فەرمیی لە درێژایی چوار ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١٦٠ ملیار دۆلار سەرمایه خەڵکی ئێران لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە براوەتە دەرەوەی ئێران.