سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 4ی ڕەشەممەی 99ی هەتاوی، هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان سەردانی سکرتاریای یەکیەتیی ئافرەتانی کوردستانی لە هەولێر کرد و لە لایەن دەستەی بەڕێوبەریی ئافرەتانی کوردستانەوە بە گەرمیی پێشوازیان لێکرا.
پرسی ژنان و کار کردن بۆ ئەم پرسە و ئەرکی ژنان لەم قۆناغە و هاودەنگیی و هاوهەڵوێستیی ڕێکخراوەکانی ژنان لە کوردستان و کەڵکوەرگرتن لە دەرفەتەکان، بەشیک لە قسەکانی خاتوو موژگان عەلیپوور، سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بوو.
لەبەشێکی دیکەی ئەو دانیشتنەدا خاتوو “ڤیان سلێمان” بە ئاماژەدان بە مێژووی کورد و ژنانی کورد لەسەر کاری هاوبەش بۆ ئامانجە هاوبەشەکان پێداگریی کرد.
پاش قسەکانی خاتوو گەلاوێژ پەیرەوان هەیئەتی هەردوولا لەسەر بابەتە پێوەندیدارەکان و خاڵە هاوبەشەکانی ژنان، بیروڕاکانیان گۆڕییەوە.