فەرماندەی گشتیی سێنتکام لەسەر هەنگاوە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا هوشداری دا و دەڵێ، لە داهاتوودا ئاڵوگۆڕگەلێکی زۆر دێنە ئاراوە.
ژێنێراڵ کێنت مەککێنزی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ وڵاتی “عوممان” و لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵنێری فەرانسە، هوشداری بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دا و وتی، دەبێ خێرا کۆتایی بە ئەنجامدانی کردەوە تێکدەرەکانی بێنێ.
شایانی باسە کە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکایی پڕن لە پاادۆکس و هیچیان لەویتریان ناچن، یەکێکیان بە توندی و یەکێکیان بە نەرمیی لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لێدوان دەدات، ئەمەش کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئەوەندەی دیکە پێداگرکردووە لەسەر درێژەپێدان و تەنانەی زیادکردنی ڕەفتار و کردەوە ئاژاوەگێرییەکان و شەرخوازانەکانی لە ناوچەکە و لە ئێرانیشدا.