ڕۆژی دووشەممە، لە هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر خەڵکی کاسبکاری بەلووچ، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی سپای پاسداران ٥٠کەس کوژران و برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤی بەلووچستان، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، هێزەچەکدارەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە خاڵی سنووری “ئاسکان”ی شاری سەراوان تەقە لە کاسبکارانی بەلووچ دەکەن و لە ئاکامدا ٨ کەس لە کاسبکارانی بەلووچ کوژران ودەیان کەسیش بریندار بوون کە برینی زۆربەیان قورسە.
شایانی باسە کە کوشتنی ڕۆڵەکانی بەلووچ و کورد و عەرەب لە ئێراندا بۆتە دیاردەیەکی مەترسیدار و ڕۆژنییە بە بیانووی بێبنەما و جیاوازەوە ڕۆڵەکانی گەلانی ئێران نەبنە قوربانیی سیاسەتی کوشتار و شەڕخوازانە و سەرکوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.