ئەنیس نەقاش تێرۆریستی لوبنانیی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسی تیمی تێرۆری شاپووری بەختیار لە دەمێشق بە هۆی کۆرۆناوە مرد.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ٩٩ ی هەتاوی تێرۆریستێکی لوبنانیی بە ناوی ئەنیس نەقاش، یەکێک لە تێرۆریستە بەناوبانگەکانی جیهان و لوبنان کە سەرپەرەستی و بەشداریی دەیان تێرۆری دژبەرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە وڵاتەجیاوازەکانی جیهاندا کردووە و کەسێکی بەکرێگیراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو، لە دەمێشق بە هۆی پەتای کۆرۆناوە مرد.
شایانی باسە کە نەقاش لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاویدا سەرپەرەستیی تیمی تێرۆری شاپوور بەختیاری لە پاریسدا کرد کە بوو بە هۆی کوژرانی دووکەس بەڵام نەیانتوانی بەختیار تێرۆر بکەن، لە لایەن دادگای ئەوکاتی فەرانسەوە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرا بەڵام لە ڕێککەوتنێکی نهێنیی نێوان ڕێژیمی ئێران و “فرانسوامیتێران”دا پاش ١٠ ساڵ زیندان ڕادەستی ئێران کرایەوە.