لەمانگی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی نزیکەی ١٨هاووڵاتی لە کوردستان بەهۆکاری جۆراوجۆر خۆیان کوشتووە.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لە ماوەی مانگی ڕابردووا لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٤ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری جۆراوجۆر نزیکەی ١٨کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، هۆکاری سەرەکی ئەو خۆکوژییەوە ئەوەیەکە کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنگی بە خەڵک هەڵچنیەوە و هیچ دەرفەتێکی کاری و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان نەڕەخساندووە و دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دەروونیی خەڵک لەوپەڕی قەیراندایە و بەرەو کارەساتێکی مرۆیی هەنگاو دەنێ.