دادگای ئینقلابی بەندەرعەباس ٨هاووڵاتیی بەهایی بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حیزب و ڕێکخراوەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بانگ کردووە.
ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، لقی ٢ی دادگای ئینقلابی بەندەرعەباس ٨هاووڵاتیی بەهایی بەناوەکانی، “ئارش راسخی، نەسیم قەنواتیان، ماراڵ راستی، مێهناز جاننسار، ئومید ئافاقی، مێروڵا ئەفشار، ئەدیب حەقپەژوو و فەرهاد ئەمری” بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو سزایەی کە بەسەریاندا دەسەپێندرێ بانگ کراون.
ئەو هاووڵاتییانە پێشتر لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی بەندەرعەباسەوە بەگشتیی ١٤ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپابوو، ئەم تۆمەتبارانە هەروەها بۆیان نییە تا ٢ساڵ لەهیچ کۆڕ و کۆبوونەوە و چالاکییەکی سیاسی و مەدەنییدا بەشدار بن، لەهەمان کاتیشدا بۆیان نییە لەهیچ کۆمپانیایەکدا کار بکەن و هەروەها کۆبوونەوە لەسەر ئایینی “بەهایی” بەڕێوە بەرن.