وەزیری دەرەوەی ئێران: بایدێن لەگەڵ سیاسەتەکانی ترامپ دژایەتی دەکا بەڵام خۆشی هەر ئەو سیاسەتەی گرتۆتە بەر.
محەممەدجەواد زەریف، لە وتوێژێکدا لەگەڵ کاناڵی “پرێس تی ڤی” هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئۆلتیماتۆمی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی ڕەشنووسی لکێنراو لەڕۆژی ٥ی ڕەشەمەدا لە ئاشکراکردنی هەڵوێستی ئێراندا وتی: کە “جۆ بایدێن” سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ سیاسەتەکانی ترامپ دژایەتی دەکات کە چی خۆشی هەر ئەو سیاسەتانەی گرتۆتە بەر.
وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا ناتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام تا گەمارۆکانی سەر ئێران لانەبات، زەریف وتی: هەرچەند وەرگرتنەوەی چالاک کردنی مکامیزمی پەلاپیتکە وەک خاڵیکی ئەرێنی بۆ ئێران لە ئەژمار نایە ئەوەشی زیاد کرد کە ئەوان تەنیا کایە بە وشەکان دەکەن تا دەقی بەرجام بگۆڕن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە چەند ڕۆژ پێش دەولەتی بایدێن ڕەوتی چالاککردنی مکانیزمی پەلاپیتکەی ڕاگرت و سنوردار کردنی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە هاتوچۆی دیپلۆماتە ئێرانییەکانی لە نیۆیۆرک هەڵوەشاندەوە.
زەریف لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی دا رەخنەی لە ئاژانسی نێو نەتەوەیی وزەی ناوکیی گرت و وتی: ئاژانس ئەو دڵنیایەی بە هەموو ئەندامەکانی خۆی داوە کە نهێنییەکانیان بپارێزێت بەڵام بەڕیوەبەرانی ئاژانس نهێنییەکانی ئێرانیان ئاشکرا کردووە.