بەشداریی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان-سلێمانی لە سیمیناری ڕۆژی جیهانی زمانی دایک کە ناوەندی چوارباخ و ڕێکخراوی کوردستان دیالۆک بە هاوکاریی لەگەڵ یەکێتی نووسەرانی کورد، لقی سلێمانی بەرێوەیان برد.
ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی،هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی “سۆران نووری” بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سلێمانی و کەماڵ بەحری بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە سلێمانی، لە سیمینارێک کە بەبۆنەی ڕۆژی زمانی “دایک” بەڕیوەچوو بەشداریان کرد و لەو سیمینارەدا کتێبی “زمان ومان” لە کۆمەڵە وتاری ژمارەیەک لە نووسەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتبوو، بەسەرپەرستی ناوەندی چوارباخ چاپ کرابوو، بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.
لەو سیمینارەدا جەمال فەتحی و بێهزاد قادری کە وتاریان لە کتێبی “زمان و مان”دا چاپ کرابوو، باسی بارودۆخی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر زمانی کوردی کرد و تێدا جەختیان لەسەر کاریگەری نەخوێندن بە زمانی کوردی لەسەر زەینی تاکی کورد کرد.