بەرپرسانی ئیسرائیل نیگەرانی ئەوەن کە دەوڵەتی جۆ وبایدێن خەریکە لەگەڵ ڕێژیمی تاران لەسەر ڕێککەوتنی ناوکیی هەنگاوگەلێک بۆ گەڕاونەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە هەڵدەگرێت.
دەوڵەتی ئیسرائیل کە بڕیار بوو مانۆڕێک ئەنجام بدات و لەو مانۆڕەدا داواکاریی و وردەکارییەکانی ئیسرائیل لەسەر دانوستانی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دابین بکات، تا ئێستا بەڕێوە نەچووە و چاوەڕێی ئەوە دەکات کە لە ڕێککەوتنی بەرجام بەشداری بکات.
پێشتر ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە وابڕیارە کۆبوونەوەیەکی گەورە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران، وەزیری بەرگریی، وەزیری دەرەوە و هەروەها فەرماندەی گشتیی ئەرتەش، کارناسانی کاروباری ئەمنیەتی و نیزامی کە کارناسیی بۆ هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیی دەکەن بەڕێوە بچێت و ئەو بەرنامەیە شڕۆڤە بکەن و بیدەن بە بەرپرسانی پلە بەرزی ئەمریکایی.
جێی ئاماژەیە کە دەوڵەتی ئیسرائیل، نیگەرانی خۆی لە وتووێژەکانی “ڕافائێل گڕووسی” بەرپرسی ئاژانسی نێونەتەوەیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەسەر بەرنامەی ناوکیی، دەربڕی و دەڵێ: ڕێژیمی تاران بۆ درێژەدان بە پیشێلکارییەکانی خۆی ڕێگە بە ئاژانسی نێونەتەوەی نادات ئەو شوێنەی کە گومان لێکراوە پشکنینی بۆ بکەن بەڵام لە بەرانبەردا بەردەوام ئەمریکا و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە و وڵاتانی ئورووپایی لە بەرانبەر ئێراندا نەرمیی دەنوێنن و باج بە سەرەڕۆییەکانی ریژیمی ئێران دەدەن.