ەکێک لە بەرپرسانی دەزگای قەزایی ڕێژیم داوای لە سێدارەدانی پیاوێکی٧٣ ساڵانی خەڵکی تاران بە تاوانی خواردنەوەی مەی دەکا.
نوێنەری دادوەری گشتی لە تاران، داوای لە سێدارەدانی پیاوێكی تەمەن ٧٣ بە ناوی”ئیحسان”کە فڕۆکەوانێکی خانەنەشینکراوە، بە هۆی خواردنەوەی مەی كردووە.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیاوێكی تەمەن ٧٣ ساڵە بە تۆمەتی”خواردنەوەی مەی و لێخۆڕینی سەیارە لە کاتی سەرخۆشی” لە تاران لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە داوای لە سێدارەدانی دەکرێ.
شایانی باسە کە لەیاساکانی کۆماری ئیسلامدا هاتووە کە هەرکەس لە ئێراندا ٣ جار مەی بخواتەوە و لەسەر مەی خواردن دەسبەسەر بکرێ حوکمی سێدارەی بە سەردا دەسەپێ.