مەزڵووم کۆبانی داوا لە حیزبەکانی “ئەنجومەنی نیشتمانی کورد” و “یەکیەتی نیشتمانی کورد” لە سووریە دەکات کە دەبێ یەکگرتوو بن گرینگیی بە چالاکیی هاوبەش بدەن.
مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریەی دێموکراتیک “هەسەدە” داوای لە هەردوو هێزی “ئەنەکەسە و یەپەگە”ی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات کە، بۆ یەکگرتوویی هێزەکانتان و چارەنووسی گەلی کورد فیداکارانە هەوڵی تەواو بدەن.
مەزڵووم کۆبانی دەڵێ: لە سەردەمێکدا دەژین کە دەبێ نێو ماڵی کورد یەکبخرێتەوە و چی دیکە گەلی کورد ناتەباییمان لێ قبووڵ ناکەن و دەبێ بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بە هەموومانەوە هەوڵی ئەوە بدەین کە هێزەکوردییەکان لە ڕۆژئاوای کورسدتان یەک بخەین و یەکگرتوانە چالاکییەکانیان بەڕێوە بەرن.
کۆبانی لە درێژەدا دەڵی؛ لەسەر پرسی سیاسیی و ئیداری هەردوو پارتی ئەنەکەسە و یەپەگە ناکۆکیگەلێکی زۆر چارەسەر کراون و دڵخۆشکەرن بەڵام بۆ پێکهێنانی یەکیەتیی نێوماڵی کورد دەبێ هەردوولا لە وتووێژەکانیاندا بەو پەڕی فیداکارییەوە لەسەر بەرژەوەندیی نەتەوەی کورد بە دڵسۆزییەوە هاوکاری یەکدی بکەن و بگەن بە ڕێککەوتنێکی نەتەوەیی.












