ئەمریکا ڕایگەیاند کە، تەواوی هەڵسوکەوت، و کردەوە تێرۆریستی و مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا، لە ژێر چاوەدێری وردی هێزەکانی ئەمریکادان.
ئەنتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ کاناڵی “بیبیسی” لە پێوەندی لەگەڵ بابەتی هاوبەشی ئورووپا لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی ڕێژیمی ئێرانەوە جەختی کردەوە کە، وڵاتەکەی وێڕای هاوپەیمانانی خۆی دزەکردنی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و بەرنامەی مووشەکی بالستیکی تاران لە نزیکەوە خراونەتە ژێر چاوەدێری وردەوە و خەریکین پێداچوونەوە بە دۆخەکەدا دەکەین.
ناوبراو لە کاتێکدا ئەو قسانەی کرد کە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئاماژەگەلیکی ئەرێنی لەلەیان دەوڵەتی ئەمریکاوە بە ڕەزامەندی جۆ بایدێن، ئورووپای بۆ پەیوەست بوون بە دانوستانی ٥+١ لەبارەی پەروەندەی ناوکیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕاگەیاند، هەرلەم بارەوە “ئانتۆنی بلینکێن” لە تازەترین وتووێژیدا وتی: ئەمریکا و ئورووپا جارێکی دیکە گەیشتنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەبارەی ڕێژیمی تارانەوە.












