پاش تێپەڕینی ٨ ساڵ بە سەر پەسندکرانی بڕیاری ڕاکێشانی هێڵەکانی ئاوەڕۆ لە ناوچەی ئابشوورانی کرماشان، بەلام هێشتا حکومەت هیچ پوڵێکی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە دیاری نەکردووە.
عەلی سهرمد، لێپرسراوی ئاوو ئاوەڕۆی شاریکرماشان لەو پەیوەندییە دا گوتی: پڕۆژەی ڕاکێشانی هێڵی ئاوەڕۆی ئابشووران وا بڕیار بوو لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوییەوە، لە دوو بەشی جیاواز دا کە بریتی بوون لە ڕاکێشانی هێڵەکانی ئاوەڕۆ و لێدانی کاناڵی گەورە بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم هێڵەکانی ئەو ناوچەیە، بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام بە درێژایی ئەو چەند ساڵە شیرکەتی ئاوی ئەو ناوچەیە، تەنیا توانیویەتی کاناڵەکان هەڵکەنێو وازی لە کۆکردنەوەی هێڵەکانی ئاوەڕۆی ناوچەکە کە دەڕژێنە ناو ڕووبارەکەوە هێناوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا گوتی: لە کاتی پەسندکردنی بڕیارەکە دا قەرار بوو ٢١ میلیارد تمەن بدەن بە شێرکەتی ئاوی شارستانی کرماشان بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵ دا بێ، هیچ باسێک له تێکردنی ئهم پووڵە بۆ ئهو پڕۆژهیه نیە.
لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوو ئاوەڕۆی شاری کرماشان دەڵێ لە ئێستا دا کە ٨ ساڵ بە سەر ئەو پەسندکراوانەدا تێپەڕیوە، ئاشكرا نیە کە جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژەیە پێویستی بە چەندەو چەندەی بۆ تەرخان دەکرێ، بەڵام بە قسهی ناوبراو هێڵەکانی ئاوەڕۆی دەورووبەری ئابشووران لە مەیدانی ئازادگانەوە تا کۆتایی کە دەگاتە سەر ڕووباری قەرەسوو، زیاتر لە ٣٠ کیلۆمەتر دەبێو بێگوومان لە ئیستا دا پێویستی بە بوودجەیەکی زۆر زیاتر هەیە لەوەی بڕیاری لە سەر درابوو.