دوو کەس لە دەسبەسەر کراوەکانی ئەم دواییانەی ڕەشبگیرییەکانی کوردستان خەڵکی شنۆ و ڕەبەت بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرانەوە
ڕۆژی شەممە ٢ی ڕێبەندان، “فەرهاد مووساپوور” خەڵکی شاری ڕەبەت لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ بۆ بەندیخانەی ئەو شارە ڕاگوازرا
ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرا و پاشان ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، بۆ لێپرسینەوە دیسانەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا گەڕێندرایەوە.
“فەرهاد مووساپوور” ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار لەگەڵ شەپۆلی دەسبەسەر کردنەکان لە کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لەگەڵ براکەی “فەرەیدوون مووساپوور و بەهمەن یووسفزادە” لە شاری ڕەبەت لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
هەر وەها لە ماوەی رۆژانی رابردوودا “جەماڵ قاسمی” خەڵکی شنۆ، پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ، ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە.
شەوی پێنجشەممە ٩ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
جەماڵ قاسمی، ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەیی “ژینکۆی” شاری شنۆیە تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.