ئەم ساڵ ٧٠ ساڵ بە سەر دامەزرانی یەکەمین حکومەتی سەربەخۆی کوردستان بە سەرۆکایەتی پێشەوای مەزنی گەلی کورد، پێشەوا قازی محمەد و هاوڕێیانی دا تێدەپەڕێ. بۆ ڕێزگرتن لەو ڕۆژە پیرۆزە و بەرز و بەڕێز ڕاگرتنی یادی پێشەوای مەزنی گەلەکەمان و هەموو بناخەدانەرانی کۆمار و تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە، کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک ، ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بەشداری هونەرمەندی دەنگ خۆش کاک ئاسۆ تاهیر بەڕێوە دەبات.
بەشداریتان لەو ڕێوڕەسمە دا ڕێزگرتنە لە کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەمەد و هەڤاڵانی.
بۆ ئاگاداری زیاتر بڕوانە ئەو لۆگۆی خوارەوە