ئەرتەشی یەمەن دەڵێ: باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرماندەیی هێرشەکانی میلیشا حووسیەکان دەکات بۆ کردەوەی تێرۆریستی و تێکدەرانە.
ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەمەی ٩٩ی هەتاوی، بەرپرسی فەرماندەیی ئەرتەشی یەمەن بە باسکردن لەسەر ئەوەی کە حووسیەکان بوونەتە ئامرازی دەستی ڕێژیمی ئێران بۆ ئەوەی کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستیی ئەنجام بدەن ، گوتی: حەسەن ئیرلوو بالوێزی تاران لە یەمەن، فەرماندەیی هێرشەکانی میلیشیا حووسیەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی تاران دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی یەمەن، سەغیر بن عەزیز بەرپرسی گشتیی فەرماندەیی ئەرتەشی یەمەن بە ئاماژە بەوەیکە، حەسەن ئیرلوو باڵوێزی ڕێژیمی تاران لە یەمەن، فەرماندەیی تەواوی هێرشە تێرۆریستیی میلیشیاکانی حووسی دەکات و گوتیشی سەرکەوتن لە چاوەروانیی خەڵکی یەمەندایە و میلیشیا حووسیەکانی سەربە عەلی خامنەیی بە تەواوی لەم شەڕەدا لەنێو دەچن.