مایک پۆمپێئۆ دەڵێ: لە دانوستان لەگەڵ خامنەیی ناکرێ زمانی نەرم بەکار بێنی لەبەر ئەوەی لێت تێناگات، دەبێ بە زمانی شەڕ و توند قسەی لەگەڵ بکرێ.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، لە دژکردەوە بە پێشنیاری کۆشکی سپی بۆ وتووێژی دووبارە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، گوتی: دەوڵەتی “جۆ بایدێن” خەریکە بە ڕێگەیەکی مەترسیداردا دەڕوات و بە ڕەچاوکردنی شێوەی ڕێککەوتنی ئوروپایی، دڵنیایی بە ڕێژیمی ئێران دەدات کە دەستڕاگەیشتنی بە کارخانەی چەکسازی ئاوەڵاتر بکاتەوە.
فاکس نیوز، لە ڕاپۆرتێکی خۆیادا ئاماژەی بەوە کرد کە، ڕەخنەگران لەسەر ئەو خاڵە جەختیان کردۆتەوە کە، دەوڵەتی بایدێن دەیهەوێ لەگەڵ ڕێژیمێکی تێرۆریست وتووێژ بکات کە لەهەموو هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکادا دەستی هەبوو و تاوانبارە بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەدرێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتوو کە، هێندێک لەوە نیگەرانن کە دەوڵەتی بایدێن دەبێ گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی زۆرتر بکات و گوشاری زیاتری بخاتە سەر، بۆ ئەوەی ئاڵوگۆرێک لە بەرنامەی ناوکیی ئەو ولاتەدا پێک بهێنێت، عەلی خامنەیی تەنیا دەبێ بە زمانی توند و گوشار قسەی لەگەڵ بکرێ دەنا بە ئاسانی تێناگات.