لە دوو مانگی زستانی ئەمساڵدا لانیکەم ١٨٠ کەس بە تۆمەتی چالاکیی دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، لە دوو مانگی زستانی ئەمساڵدا لانیکەم ١٨٠ کەس بە تۆمەتی چالاکیی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی گیراون.
دەسبەسەرکردنی ١٨٠ کەس لە ڕەشبگیریەکەی ئەم دواییانە لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم ١٠٦ کەس، لە وەرزی هاوین ١٩٢ کەس و لە سێ مانگی پاییزیشدا ١٤٣ کەس بە تۆمەتی چالاکیی لەدژی کۆماری ئیسلامی گیرابوون، بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گیراون، گەیشتە ٦٢١ کەس.
لەو ٦٢١ کەسەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی ڕێبەندان دەسبەسەر کراون، لانیکەم ١٧٤ کەس لەوان دادگایی و حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپاوە و ژمارەیەکی زۆرتر لەوەندەش هێشتا لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتدا دەسبەسەرن و چارەنووسیان ناڕوونە.