سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران دەڵی بەپێی ئەو خەمڵاندنانەی کراون، بۆ گەشەی سەدی ٨ ی ئابووریی ئەو وڵاتە پێویست بە ٧٠٠ میلیارد دۆلار وەبەرهێنان هەیە.
مەسعود خانساری، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران رایگەیاند: کە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنامە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێرانو وڵاتانی رۆژئاوا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ناوبراو ئەوەی بە دەسکەوتێکی گرینگ بۆ وڵاتەکەی ناو بردوە.
خانساری سەرەڕای ئەوەش ئاماژەی بە کێشە بنەڕەتییەکانی ئابووری ئێران کردوەو پێی لە سەر پێویستیی بەشداریی کەرتی تایبەت کردوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.
ئەو قسانەی ناوبراو لە حاڵێک دایە کە بانکی جیهانی پێشبینی کردوە لە ئەگەری لاچوونی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران بەهۆی کەمیی لەڕادەبەدەری نرخی نەوت ئابووریی ئێران لە یەک دوو ساڵی داهاتوودا گەشەیەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ.