جۆبایدێن دەڵێ: دەبێ ڕێگا چارەسەرێک بۆ هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینینەوە.
جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ١ی ڕەشەممەی ٩٩ی هەتاوی، لە کۆنفرانسی ئانلاینی ئاسایشی مۆنیخ ڕایگەیاند؛ ئێمە ئامادەین لەگەڵ گرووپی ٥+١ لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران وتووێژ بکەین و دەبێ ڕێگا چارەیەک بۆ دەستێوەردانەکان و هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببینینەوە.
وڵاتانی ئورووپایی و ئیسرائیل و چەندین وڵاتی عەرەبیی کەنداو تا ئێستا چەندین جار داویان لە کومەڵگەی جیهانیی کردووە کە کۆتایی بە سەرەڕۆیی و دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران و پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتە لە گرووپە میلیشیا تێرۆریستەکان بێنن.