فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2026 | کاتژمێر 02:31
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

لایەنگری‌ لە مەنقەڵ‌سازان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/02/19
in ئەدەب

دارسمە

لە سەردەمی گرانی و بێکاری و نەداری‌دا و لە کاتێک‌دا کارگە و کارخانەی بەرهەمێنانی کاڵا و شتومەک داخراون و ڕۆژبەڕۆژ کۆمەڵانی بێکاران لە زیاد‌بوون‌دان، دۆزینەوەی پیشەی نوێ و بەرهەم‌هێنانی کەرەستەی پێویستی ژیان دەکرێ بۆ بێکاران ببێتە هۆی خۆڵقاندنی زیاتری دەرفەتی ‌کار.

دەرکەوتنی هەر بەستێنێکی نوێ لە ژیانی مرۆڤ‌دا کۆمەڵێک دەرفەتی دیکەش بۆ خەڵک دەخوڵقێنێ و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی سەدان و بگرە هەزاران دەرفەتی نوێی کارکردن. دەکرێت نموونەی زۆر لەم بارەیەوە پێشان بدەین. بۆ نموونە باس لە وەرزش دەکەین. کاتێک جۆری جوداجودای وەرزش‌کردن و کێبڕکێی وەرزشی دەرکەوتن، خەڵک بەسەر یاریزانان و لایەنگرانی جۆرە جیاکانی وەرزش‌دا دابەش بوون. سەرەڕای ئەوەی کارگەی زۆری بەرهەم‌هێنانی تۆپی گەورە و بچووک، تۆڕی تۆپانێی سەر زەوی و تۆپی سەبەتە و تۆپی باڵە و کارگەی بەرهەم‌هێنانی پێڵاوی وەرزشی، ئەندازیار و وەستای ڕێکخستن و دروست‌کردنی یاریگەی جۆراوجۆری وەرزشی و تەنانەت کورسی و شوێنی دانیشتنی تەماشاوانانی کێبڕكێیەکانیش لەنێو دەرفەتی کارکردن‌دا خەنی بوون.

وەک مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە، پێشترێ دانیشتووانی سەر ئەم گۆی زەوییە خۆڵەپۆتینە، ئەوەندە زۆر نەبوونە و ژیانی مرۆڤیش هێندە ڕەنگاوڕەنگ نەبووە. ئەوکاتەی کەڵک‌وەرگرتن لە گۆزەی گڵین بووەتە باو و، دەرفەتی کاری قوڕشێلان و گۆزەکەریی خوڵقاوە. ئەوکاتەی جۆری وەرزش‌کردن و تۆپانێ دەرکەوتوون، دەیان جۆری دەرفەتی کاری دیکە خوڵقاون. هێندێک دەرفەتی کاری هەن، ئێمە کەمتر هەستیان پێ دەکەین. بەڵام کاتێک هەستیان پێ دەکەین و بیریان لێ‌دەکەینەوە، دەزانین بۆ خوڵقاندنی دەرفەتی کار و دروس‌تبوونی بیانوو بۆ دابین‌کردنی بژێوی ژیان چەندە کاریگەرن. ئێوە تەنیا بیر لە ڕاگەیاندن بکەنەوە. کاتێک ڕادیۆ وەک یەکەم و ئاخرین ئامێری ڕاگەیاندن دەرکەوت، زۆر دەرفەتی کارکردنی لەگەڵ خۆیدا هێنان. جگە لە ئەمانە ژووری دەنگ‌وەرگرتن و ئامێری تۆمارکردن و بڵاوکردنەوە و مایکرۆفۆن و کەرەستەی وردی نێو وێستگەی بڵاوکردنەوە و ڕادیۆ بەرهەم دەهاتن و، زۆر کەسیش بە هۆی دەنگی خۆش و قسەی نەستەق و نووسینی جوان و هێندێک جاریش ماستاوکردنی باش، دەرفەتی کاریان بۆ خوڵقاوە. بۆیە گوتم ڕادیۆ یەکەم و ئاخر ئامێری ڕاگەیاندنە، مەبەستەم ئەمەیە لە هەموو ئامێری دیکەی ئەم بوارە زیاتر خۆی ڕاگرتووە. دوای ڕادیۆ ئامێری گرامافۆن هات و بێ‌ئەوەی سەری ڕادیۆ بخوات، ئامێری تۆمارکردن لەسەر شریت سەری خوارد. لەو ماوەیەدا تەلەفیزیۆینیش دوای ڕادیۆ دەرکەوت، بەڵام پێچەوانەی ئامێری وەک ڤیدیۆ و کەرەستەی تۆمارکردنی شریت، هەتا ئێستا دەوامی هێناوە و دەرفەتی کاریشی بۆ خەڵێکی زیاتر خوڵقاندووە. تەلەفیزیۆن سەرەڕای بەرهەمهێنانی جۆری زۆری جل‌وبەرگ و کرێم و سوورا و سپیاوی خۆڕازاندنەوەی پێشکەشکاران و میوانانی بەرنامە و هەواڵنامان، دەرفەتی کاریی پزیشکانی نەشتەرگەریی جوانکاریش زیاد کردووە. کاری پزیشکان هەر بەرناکەوێ، یەک درز و قەڵشتی سەر گووپان هەڵ‌دەگرێ، ئەوی دیکە مندارە موویان لە شوێنی سەیر و سەمەرەی لەش هەڵ‌دەگرێ و لە تەوێڵ و کەللـهسەری ڕووتاویان دەکوتێتەوە. یەکێک ددانان سپی دەکاتەوە، یەکی دیکە لووتی داتەپیو قیت و قنج دەکا و بە کورتی حەکیمان هیندێک ئەندامی لەشی ئەکتەرانی سەر شاشان باریک دەکەن و هەندێک ئەندامانشینیان بیلامانێ بە سیلیکۆن و ملیکۆن هەڵ‌دەمسێنن.

بەستێنی ڕاگەیاندن تەنیا بەمانەوە نەوەستاوە. سۆشیال میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتی زۆر دەرفەتی کاری وایان خوڵقاندووە مروڤ بیریشی لێ‌ناکاتەوە. لە تۆڕ و پەیج و ئاکاونتی جۆراوجۆرەوە کاری فێرکردن و کڕین و فرۆشتنیش ئەنجام دەدرێ. تەنانەت لە وڵاتانی وەک وڵاتی ئێمە سیاسەتکار و ئەدیب و هونەرمەندان دەرفەتی کار بۆ کەسانی وا دەخوڵقێنن، دەبێتە هۆی سەرسوڕمان. کارمەندانی بەشی لێپرسینەوەی دەزگا ئەمنیەکان بۆ لێپیچینەوە لە چالاکانی سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی زیاد دەکرێن. ئاسنگەر و  جۆشکاران،  میلە و شیشی زیاتر بۆ زیندانان دروست دەکەن. بە کورتی لە سایەی هەراوبوونی ئامێری ڕاگەیاندن بە سەدان و هەزاران دەرفەتی کاری نوێ سەرهەڵ‌دەدەن. خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک سەدان کەس وەک کرێکار وەردەگرن و ئەو بابەتانەیان پێ لایک‌باران دەکەن کە خاوەن و نووسەرانیان نەخوێندەوار و نەزان و کەم دەسەڵات و پارەدارن.

دوای ئەوەی دارسمەی موخلیستان چاوی بە شاری گەورەگەوەرە و نێوەندی دەسەڵاتی وەک تاران و قوم و مەشهدی پیرۆز کەوت، هەستی بە هەبوونی جۆرێک لە خوڵقینەرانی دەرفەتی نوێی کارکردنیش کەوت. هێندێک لە بیرمەندانی ئابووریی دەسەڵاتداری دەسەڵاتی چل ساڵەی بەردەوام، نوێخوازانە بیر لە نوێکردنەوەی ئەو پیشە پیرۆزانە دەکەنەوە کە خەریکە لەنێو دەچن و لایەنگریان نامێنێ. لەنێو ئەم پێشە کۆن و مێژووییانەدا دەکرێ ئاوڕێکی خێرا لە چینی  “همیشە در صحنه” و ماندوویی‌نەناسی مەنقەڵسازان بدەینەوە.

بە هۆی گران‌بوونی گۆشت و مریشک و ماسییەوە ڕەنگە زۆربەی کاتەکان مەنقڵی ماڵان لە منداڵانمان بشارینەوە و بۆ ئەوەی گوشتیان بیر نەیەتەوە، نەهێڵین چاویان بە مەنقەڵ بکەوێت. بیرمەندانی ئابووری و دەسەڵاتداریی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ئەم چەند ساڵە‌دا پێشانیان داوە لە کاری دەوڵەتداری‌دا نامێننەوە و ڕێگەی نوێتر بۆ دابین‌کردنی بژێوی زەحمەتکێشان دەدۆزنەوە. دوای ئەوەی بەهۆی ڕاگواستنی هەندێک پارە لە لایەن دەستەڵاتدارانەوە و توندبوونی گەمارۆکانی سەر ئێران پارە و داهاتی وڵات لە کەمیی دا و کێشە کەوتە نێوان بەڕێوەبەرانی دەستەڵاتی وڵاتیش، بە دووهۆ بیر لە کەڵک‌وەرگرتنی زیاتر لە مەنقەڵ کرایەوە. هۆی یەکەمی ئەم کارە ئەوە بوو، مەنقەڵسازانی “هەمیشه در صحنە”  بێکار نەبن و هۆی دووهەمیش ئەمەبوو بەرێوەبەرانی دەسەڵات بۆ ئەوەی بە هۆی نەشئەبوونەوە بیر لە نێوان ناخۆشییەکانی خۆیان نەکەنەوە و هەست بەم هەموو مەترسییەی سەرخۆیان نەکەن و مشتەریانی مەنقەڵیش بە هۆی گران‌بوونی گۆشت و برژیوەمەنیان مایەپووچ نەبن، وەک ڕێبەرەکەیان بە عام ڕوویان‌کردە تریاک‌کێشان و بوون بە مەنقەڵی.

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist