فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2026 | کاتژمێر 02:26
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

“گەورەدێ”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/02/19
in ئەدەب

ئەحمەد ڕەحمانی

فیلمی دیجیتاڵیی “گەورەدێ” بەرھەمی فیلمساز و سیناریۆ نووس خاتوو بێری شەڵماشی کە براوەی خەڵاتی زێوینی وڵاتی ھولەندە.  ئەم فیلمە لە سەر بەشێک لە دیرۆکی حیزبی دێموکراتی کوردستان دروست کراوە .

خاتوو بێری شەڵماشی ساڵانێکی دوورو و درێژە لەم بوارەدا کار دەکا و ھەوێنی زۆرترین بەرھەمەکانی وەکوو کچێکی بلیمەتی کورد ئەو شوێنە بووە کە لە تەمەنی منداڵی‌ تێیدا گەورە بووە و، ئێستا خاتوو بێری لە ڕێی سێکانسەکانی فیلمەکانی دەیەوێ بگەڕێتەوە ئەو سەردەم و ئەمە باگڕاوندی کارە کەم وێنەکانیەتی. ئەو دەیەوێ ھەستی کوردبوونی خۆی وەکو لاوێک لە ڕێگای فیلم و زوومی کامێرا بە کۆمەڵگەی ئەورووپی نیشان بدا و بڵێ کە شۆڕش بۆ گەیشتن بە ئامانجێکە، بۆیە بەرگرییان لە خۆیان کردووە.

شوێنی لەدایک بوونی بیرۆکەی فیلمی “گەورەدێ” ژینگەیەکی تەواو پێشمەرگانەیە. پەروەردەبوونی خاتوو بێری لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و پێشمەرگەدا کاریگەریی بەهای لەسەر شێوەی بیرکردنەوەی ھەبووە کە لە تاراوگەش‌دا نەیتوانیوە واز لەو سەردەم بێنێ و خۆشی و تایبەتمەندییەکانی وڵاتی ھولەند نەیتوانیوە لەنێو خۆی‌دا ونی بکا. بۆیە وەک کچە کوردێکی هونەرمەند لەم بوارەدا قۆڵی لێ ھەڵدەماڵێ و ماندووبوونەکانی ئاکامێکی باشی داوە بە دەستەوە .

وەک باس کرا پەروەردەبوونی خاتوو بێری لەنێو ئامێزی بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕی وەکو بنەمەڵەی شەڵماشی بە تایبەت کە باوکی -مستەفا شەڵماشی- بۆ خۆی کاراکتەرێکی دیاری نێو بزووتنەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە، ھەروەھا بیر و ھزرەکانی مامۆستا مەلا ئاوارە -مامی خاتوو بێری- ش بێگومان کاریگەری ھەبووە لە سەر پەروەردەبوونی کە پێدەچێ لە ڕێی خوێندنەوەی مێژووی جووڵانەوەکانی ڕۆژھەڵات ئەم زانیارییانەی وەدەست ھێنابێ یاخود لە ڕێ باوکی بەرێزیەوە کە لەم بوارەدا ڕۆڵی کاک مستەفا بەرز بنرخێندرێ.

ئەوەی کە لێرەدا گرینگە و جێی ئاماژە پێکردنەوە لە تاراوگەدا ھەست‌کردن بەو بەرپرسیاریەتییە لە لایەن لاوێکی کورد و گەورەبووی وڵاتێکی وەکو ھولەند کە لە بیری ئەو جووڵانەوەیەدا بووە و ویستوویەتی لە ڕێگای فیلمەوە دیرۆکی جووڵانەوەیەک بە باشی نیشانی گەلانی دیکە بدا و لەم بوارەدا بە ھەوڵ و تێکۆشانەکانی خۆی بتوانێ براوەی خەڵاتێکی گەورە و گرانبەھا بێ وەکو خەڵاتی زێوین. ھەر چەندە لەم ڕێیەدا تووشی زۆر سەختی بووە و نەبوونی ئارشیوێکی دەوڵەمەند ئاستەنگی ھێناوەتە سەر ڕێگای کارەکانی، ھەروەھا مێتۆدی گێڕاونەوەی ڕووداوەکان کە خاتوو بێری دەبوو بە هەستیارییەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکات .

بێری شەڵماشی

ئەو کارەی کە خاتوو بێری وەکوو لاوێک دەستی داوەتێ جگە لەوەی شانازییەکی گەورەیە بۆ خۆی و بنەماڵە بەڕێزەکەی، لە ھەمان کاتیش‌دا شانازییەکی گەورەیە بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان کە مێژوو و پەروەردەکەی لاوێکی وەک خاتوو بێریی هان داوە هەتا بە پێشاندانی بەشێکی گرینگ لە مێژووی حیزبەکەی بە وڵاتانی دەرەوە سەرنجی ئەوان بۆ لای پرسی ڕەوای گەلەکەی ڕابکێشێ. هاوکات ئەم کارەش ئەوەندە هونەری و زانستی بکا کە براوەی خەڵاتی زێوینی ھولەندیش بێت. هەڵبەت خاتوو بێری جگە لە ئەرکی مامۆستایەتی لە زانکۆ لە بەشی سینەمادا بە تەمای بەردەوامی لە کاری بەرهەمهێنانی فیلمە و دەیەوێ فیلمێکی درێژی سینەمایی لەسەر پرسی کورد لە باشووری کوردستان بەرهەم بهێنێ.

دەستخۆشی بۆ خاتوو بێری شەڵماشی و ھەمووی ئەوانەی لە ھەر بوارێک‌دا کار دەکەن بۆوەی بتوانن مێژووی پڕ لە شانازیی حیزب و جووڵانەوەکەیان بە شێوەیەکی جوان نیشانی گەلانی جیهان بدەن و ببنە جێی شانازیی گەل و نیشتیمان .

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist