بڕیکی زۆر چەکوچۆڵی ڕێژیمی ئێران کە بۆ یەمەن دەگوازرایەوە لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بە سەر داگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، دوو کەشتیی گەورەی هەڵگری چەکوچۆڵ کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ وڵاتی یەمەن بەڕێکرابوون لە نزیک کەناراوەکانی سوومالی دەستی بە سەرداگیرا.
هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە نێوان ئەو چەکووچۆڵەدا بە هەزاران چەکی وەک کڵاشینکۆف، شەستیر، نیشانشکێن و مووشەکی دوورهاوێژ و دەیان جۆرە چەکی دیکە بووە.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە بەشێک لەو چەکوچۆڵەی نیشاندا کە لەلایەن ڕێژیمی ئێران بە قاچاخ لە ڕێگای دەریاوە بۆ یەمەن دەنێردرا.












