باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە واشینگتۆن دەلێ: ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ بەرجام، ئۆرشەلیم هاوکارییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ واشینگتۆن کۆتایی پێدێنێ.
بەرپرسانی پلەبەرزی ئیسرائیل هۆشداری خۆیان بۆ سیاسەتوانانی ئەمریکا بە نیسبەت ڕێژیمی ئێران، درێژە پێدەدەن.
ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتایی قسەکانی خۆیدا ئامادە نەبوو لەبارەی پیوەندییە تەلەفوونییەکانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ڕوونکردنەوە بدات، بەڵام لە ئیسرائیل ئەو گومانە هەیە کە، بەشێوەیەک پێوەندیی تەلەفوونی نافەرمی لە ئاستی خوارەوە لە نیوان ئەمریکا و ئێران دەستی پێ کردبێ، کە ئەو پیوەندییە لە بارەی دەسپێکردنی ڕێککەوتنی بەرجام بووە.
کۆتا هوشدارییەک کە لەم بارەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕووبە ئەمریکا درابێ، قسەکانی “گیلعاد ئەردان” باڵوێزی نوێ ئیسرائیلە لە واشینگتۆن کە گوتی: باشترین کار کە دەبێ بکرێ بۆ ئەوەی پێش بە درووست کردنی چەکی ناوکیی ڕێژیمی ئێران بگیرێ ئەوەیە کە گەمارۆ و گوشارەکان بۆسەر ئەو ڕێژیمە زۆرتر بکرێت کە تا ئێستا ئەو گوشارانە کاریگەریی خۆیان هەبووە و کۆماری ئیسلامی پێبەندی هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێونەتەوەیی نابێ تا ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ بکرێ.












