لەتێکهەڵچوونێکی چەکدارانەدا لە سیستان و بەلووچستان ٧ کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران کوژران و برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیم ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە ئاکامی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەدا لە سیستان وبەلووچستان لە گەڵ هێزێکی دژبەری ڕێژیم ٣کەس لە هێزەچەکدارەکانی سپای پاسداران کوژران و هاوکات بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی سپای پاسدارانیش ڕایگەیاند کە ٣کەس لە هێزەکانیان کوژراون ویەک کەسیشیان بریندار بووە.
هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، دوو ماشێنی بەسیجی پارێزگای نیکشەهر کەوتە بەر ئامانجی تۆڵەی خەڵکی بەلووچستان و سێ لە ئەندامانی سپای پاسداران برینداربوون.