جۆن بۆڵتۆن دەڵێ دەبێ هەموو وڵاتانی کەنداو و لە وتووێژی ناوکیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشدارییان پێ بکرێ و پیویستە ئەو وڵاتانە بڕیاردەریش بن.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پیشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی “ئەلعەربییە” ئاڵوگۆڕ لە سیاسەتی ڕێژیمی ئێرانی بە دوور لە چاوەڕوانی زانی و گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران تا بمێنێ سیاسەتی خۆی ناگۆڕێ و مەترسییەکی گەورە و سەرەکەییە لە بەرانبەر بەدیهاتنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.
بۆڵتۆن گوتی: ئەو بۆچوونەی کە ئێران لە ژێر سێبەری ڕێژیمی هەنووکەیی زاڵ بە سەر ئەو وڵاتەدا بکرێت بە دەوڵەتێکی ڕاستگۆ و پێبەندی هەموو یاساکانی نێونەتەوەیی ببێ، ئەوە بەتەواوی هەڵەیەکی گەورەیە، من لەبارەی خەڵکی ئێرانەوە قسە ناکەم، لەبارەی ئەو ڕێژیمە کە بەسەر خەڵکی ئێراندا زاڵە، دەڵێم؛ ئەو ڕێژیمە مەترسی سەرەکییە لە بەرانبەر بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
جۆن بۆڵتۆن هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، کەدەبێ گرینگی بە بەشداربوونی وڵاتانی کەنداو بدرێ بۆ ئەوەی لە دانوستانەکانی “ناوکیی” لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بەشدار بن و هەروەها ئەو ولاتانە بۆیان هەیە لەسەر ئەوەی کە واشینگتۆن ئیزن بە ڕێژیمی ئێران دەدا پیتاندنی ئۆرانیۆم بکات یان نا؟ پرسیار بکەن و را و بۆچوونی خۆیان بە نیسبەت کردەوەکانی ئەو ڕێژیمە دەربڕن.