نێد پرایس، وتەبێژی وەرزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی داوایان لە ڕێژیمی ئێران کردووە هەموو هەوڵەکانی بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی ڕابگرێ.
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕێژیمی ئێران، بۆ ڕێگەپێنەدانی لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وەزە بۆ سەردان و لێکۆڵینەوە لە دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا “ئانتۆنی بلینکێن” لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ” ئاڵمان وفەرانسە و بریتانیا” لە هەمبەر پێشیلکارییە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران کۆبوونەتەوە و داوایان لە ڕێژیمی ئێران کردووە کە هەموو هەوڵەکانی بۆ پێشیلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی ڕابگرێ.
لەلایەکیی دیکەوە ئانێگلا مێرکێل، لە پەیامێکدا بە حەسەن ڕووحانی ڕاگەیاندووە کە دەبێ ڕێژیمی ئێران هەموو هەوڵەکانی بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی ڕابگرێ و دەبێ ڕێژیمی ئێران پێبەند بێ بە بەڵێنەکانی لەو ڕێککەوتنە و ڕێژیمی ئێران ڕێگای دانیشتن ووتووێژ لەسەر خۆی دانەخا.
جێراڵدین گریفیس، وتەبێژی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم پێوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە بە کاناڵی ئەلعەرەبییەی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر ڕێژیمی ئێران هەموو هەوڵەکانی بۆ پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناوکیی ڕانەگرێ ئەمریکا ناگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام.