هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەهاباد کە لەلایەن داداگای ئینقلابی ورمێ حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “تاهیر حوسێن زاده” تەمەن ٢٨ ساڵ دوای ئەوەی سەردانی لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ کردووە بە مەبەسی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازراوەتەوە.
ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی سەرماوەزی ٩٩، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو.
تاهیر حوسێن زاده دواجار ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان لەلایەن لقی دووی دادگای ئیقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی قازی شێخلوو بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام” سزای یەک ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئێستا لە بەندی سیاسیی بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراوە.