قوات ذولفەقاری شیعە دەڵێ: ئێمە لەنێو شەقامەکانی هەولێرین، بۆیە دەبێت خەڵک لە بنکەی وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل و تورکییە دوور بکەونەوە.
قوات ذولفەقار کە میلیشیایەکی شیعەی سەربە “حەشدی شەعبی” و کۆماری ئیسلامییە لە عێراق، پشتگیری خۆی بۆ هێرشەکەى هەولێر ڕاگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، ئەو کردەوە پاڵەوانیەی پاڵەوانانی “سەرایا ئەولیا ئەلدەم” کردیان پارێزەر و نیشاندەری هەوڵی ڕۆڵەکانی مقاومەی موقەدەسە بوو.
هەورەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە، داگیرکاریی ئەمریکا بەردەوام نابێت ئەگەر تەنانەت بێت و بنکە سەربازییەکانیشی لە بەغداوە بگوازێتەوە بۆ نێو حکومەتی بەکرێگیراوی هەرێمی کوردستان.
شایانی باسە کە، ئەو میلیشیا شیعەیە سەربە ڕێژیمی ئێرانە و هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل دەکا و دەڵێ تا بە تەواوی خاکی عێراق بەجێ نەهێڵن بەردەوام دەبین لە هێرش کردن بۆ سەریان و نابێ خاکی عێراق ببێتە شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.












