وڵاتی بۆلغارستان دەستی بەسەر چەند کانتینێرێکی ئێرانیدا گرت کە بڕی ٤٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆئینی تێدابوو.
ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، بەرپرسانی قەزایی بۆلغارستان ڕایانگەیاند کە، دەستیان بەسەر چەند کانتینێرێکی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گرتووە کە لەو بارهەڵگرانەدا زیاتر لە ٤٠٠کیلۆ هێرۆئینیان جێسازی کردبوو و ڕاستەوخۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە وردی ئاگایان لە دۆخەکە بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی بۆلغارستان، مەئموورانی گومرکی ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر نزیکەی ٥٠٠کیلۆ هێرۆئینی جێسازیکراو لەو کانتینێرانەی کە لە ئێرانەوە هاتبوون گرتووە، دادستانی بولغارستان دەڵێ؛ خاوەنی کۆمپانیای هاوردە کردن و مەئموورێکی گومرکیش دەستیان لەو قاچاخەدا هەبوو و دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە کە، ئەو ماددە هۆشبەرە کە سەر بە ڕێژیمی ئێرانە و لە لەیەن وڵاتی بۆلغارستانەوە دەستی بەسەردا گیراوە، بە زیاتر لە ٢٢میلیۆن دۆلار خەمڵێندراوە، هەروەها بەیەکێک لە گەورەترین بارهەڵگرەکانی “هێرۆئین” لە مێژووی ئیدارەی گومروکی بولغارستان تۆمار کراوە.