هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی د، نووری شاوەیس دا کرد.
ڕۆژی دووشەممە٢٧ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هەیئەتیکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە سەرپەرەستی “خالید وەنەوشە” ئەندامی کۆمیتەی ناوندیی حیزب، بەشداری بەخاک سپاردنی دکتور ڕۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستانیان کرد و پەیامی پرسە وهاوخەمیی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بە مەکتەبی سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی کۆچکردوو گەیاند و چەپکە گوڵی وەفا بۆ خەبات و پێشمەرگایەتی و تێکۆشانی دەیان ساڵەی دکتور ڕۆژ نووری شاوەیسی داندرا.