ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی و لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە کریارانی کۆمپانیای ماشێنسازیی ئازەربایجان لەبەردەم بینای وەزارەتی بازرگانی ئەو شارە، هێندێک لە کرێکارانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی خوڕەمشەهر لە بەردەم بینای ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆیی ئەو شارە، بنەماڵەیی مامۆستایانی مەهدی کودەکی شاری ئیزە لە بەردەم بینای پەروەردە وپێگەیاندنی ئەو شارە، کارمەندانی کۆمپانیای پێترۆشیمی بەندەر ئیمام، لەنێو کۆمپانیاکە، کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی پەروەردە و پێگەیاندنی پارێزگای فارس لە بەردەم بینای پەروەردە وپێگەیاندنی ئەو پارێزگایە بەڕێوە چوون.
هەروەها ناڕازییان دەڵین: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەریی ئەو دۆخە بەڵێنیی جۆراوجۆری زۆریان پێداوین، بەڵام تا ئێستا نەک هەر جێبەجێیان نەکردووە بەڵکوو هیچ گرینگییەکیشیان بە دۆخی ژیانمان نەداوە و دۆخی بژێوی ژیانمان لەوپەڕی خراپیدایە و ئەگەر بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران وڵامی داواکارییەکانمان نەدەنەوە ئەوە ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانە بەردەوام دەبێ.