كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند له‌هه‌موو کاتێکدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌رهه‌ولێری هه‌یه.
جێن ساكی وته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند: “جۆ بایدێن” سه‌رۆكی ئه‌مریكا مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سەر هه‌ولێری هه‌یه به‌ڵام چاوه‌ڕێی دیاریكردنی ئه‌نجمده‌رانی ئه‌و هێرشانه‌ی دەکا”.
ساكی ئەوەشی ڕوونکردەوە له‌گه‌ڵ هاوپەیمانه‌كانمان له عێراق لە پەیوەندیداین بۆ دیاریكردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سەر هه‌ولێری پێیتەختی هەرێمی کوردستان.
هەر لەو پێوەندییەدا وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی ئەمریکا، بریتانیا، ئاڵمان، فەرانسە و ئیتالیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆیان بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە هێرشی مووشەکیی بۆ سەر هەولێریان بە توندی مەحکوم کرد و ئامادەبوونی خۆیان بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ڕوونکردنەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دەربڕی.
شەوی سێ‌شەممە پێنج مووشه‌ک ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كران، دوو مووشه‌كیان له نزیک فڕۆكه‌خانه‌كه و ئه‌وانی دیكه‌ش له گه‌ڕه‌كی وه‌زیران كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
“سه‌ره‌یا ئەولیا دەم” به‌رپرسیارێتى خۆی لەو هێرشه راگه‌یاند بەڵام حەشدی شەعبی لە راگەیاندراوێکدا ڕەتیکردەوە پێوەندی هەبێت بەو گروپەوە.












