ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کردووە کە گەمارۆکان لەسەر ڕێژیمی ئێران توندتر بکاتەوە و هێرشی سەربازیی سنووردار بکاتە سەرئەو ڕێژیمە.
گلعاد ئەردان، نێردراوی تایبەتی ئیسرائیل بۆ ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، داوی لە جۆبایدێن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەرنامەیی ناوکیی ڕێژیمی ئێران دەبێ ئەمریکا گەمارۆکانی لە سەر ڕیژیمی ئیران قورستر بکاتەوە و هێرشی سەربازیی بکاتەسەر ئەو وڵاتە و لەو ڕێگایەوە ڕێژیمی ئێران ناچار دەبێ مل بۆ وتووێژێکی باش ڕابکێشێ.
ئەردان لەم پێوەندییەدا بە ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بگەڕیتەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجام لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئێمە ناتوانین لە ڕێککەوتنەدا بەشدار بین.
ناوبراو هەروەها وتی: ئێمە یەکێک لە واژۆکەرانی ڕێککەوتنی بەرجام نین، بەڵام لاینگەرانی زۆرمان لە کۆنگرەی ئەمریکادا هەیە کە لایەنگری لە هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر ڕێژیمی ئیران دەکەن.
ئەردان بەڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی پێشووی بەرجام هەموو هێز و توانایی خۆی لەدەستدەدا.