کاسبکارێکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری شەستوون، گیانی لە دەسدا.
ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، لە نێوان کووهەک بۆ شەستوون تەقەیان لە ماشێنی کاسبکارێکی بەلووچ کرد و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا گیانی لە دەسدا.
ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “محەممەد سەنجەرزێهی” تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری دزاپ بووە کە لە ماشێنەکەیدا گاڵۆنێکی ٦٠ لیتری بەنزینی پێ بووە، بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەیان لە ناوبراو کردووە.
جێی ئاماژەیە کە بنەماڵەی ناوبراو سکاڵایان بە دژی ئەو کەسانەی کە کوڕەکەیانیان کوشتووە تۆمار کردووە کە ئەویش وەک هەموو ئەو جینایەتانەی کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە تا ئێستا کردوویانە هیچ کەس وڵامدەر نابێ و بێ ئاکام دەمێنێتەوە.